دیوانی باڵای ڕژیم، حوکمی ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیریی موعهلیمێكی خەڵکی شاری بۆکانی بە ناوی “سەید ئارام ئەمین زادە”ی پشتڕاست کردەوە و ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گوڵان، بەو بهندكراوه لە زیندانی ورمێ ڕاگەیەندراوە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو له ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ٩٨، لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو. ئەو هاووڵاتییە پێشتر له لایهن لقی یەکی دادگای ڕژیم له ورمێ بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی”، بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها به ساڵێک زیندان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” مەحکووم کرابوو.