
كۆمه‌ڵێك له مۆرغدارانی ئۆستانی كۆردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر جه‌هادی كه‌شاوه‌رزیی ئه‌م ئۆستانه، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان بوون.
ناڕازیان له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كان، وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسان و كڕینی مریشكی زیاده له مۆرغداریهكان و هه‌روه‌ها پێدانی واكسێن به قیمه‌تی گونجاو و ڕێگری له فرۆشی واكسێنهكان به بازاڕی ئازاد بوون.
