
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سەر سنوور گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی مانگی گوڵان، کۆڵبەرێکی خەڵکی “گەوەلان”ی سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی “کامڕان مهولانیا” تەمەن ٣٢ ساڵ لە ناوچەی سنووری “بەردەپان”، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا. پێویسته بوترێ كه کۆڵبەری ئەو ڕێگە ناچاراییەیە کە بەشێک لە خەڵکی کوردستان بۆ پەیداکردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان ڕوویان تێکردووە و ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لەو کۆڵبەرانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و ڕاوەدوونانیان و بەربوونەوە لە بەرزایی گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.
