کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

ڕاپەڕینی بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە، بەندی ئەمن ئاگر درا

ڕاپەڕینی بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە، بەندی ئەمن ئاگر درا

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوانی زیندانی ناوەندیی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتیی ده‌ربڕین بە نیسبەت کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان لەئاست بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا، بەندی ئەمنی ئەو زیندانییەیان ئاگر تێبه‌ردا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان بە نیسبەت بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا هۆکاری سەرەکیی شۆڕش لەو زیندانه‌ بووە و ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی مانگی گوڵان،
بەندکراوانی بەندی “ئەمن، حیمایەت و تەلاش” ئاگریان لە زیندان بەرداوە. شایانی باسه‌، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا لە بەندی ئەمنی زیندانی ورمێ کە جێگای تەنیا ٥٠ کەسه‌، ١٨٠ بەندکراو ڕاگیراون. هەروەها لە بەندی “تەلاش”دا کە بۆ ٢٠ کەس دیاری کراوە، ٩٠ بەندکراو ڕاگیراون و ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم بەندە تەنیا یەک سرویسی بێهداشتیی هەیە.