کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخرانی زۆربه‌ی كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی له‌ كرماشان

photo 2020 05 12 10 41 01

photo 2020 05 12 10 41 01

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌نایعی شیره‌مه‌نی له‌ كرماشان باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ته‌نیا پێنج واحید له‌ ٢٣ كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی له‌م ئۆستانه‌ چالاكی ده‌كه‌ن.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، “مێهدی ئه‌فخه‌می” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌نایعی شیره‌مه‌نی له‌ كرماشان وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو شیری یارانه‌یی ده‌درا به‌ كارخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی، ڕایگه‌یاندووه‌: به‌ پێی ئه‌و په‌روانانه‌ی كه‌ ده‌ركراوه‌ بۆ كارخانه‌كان، له‌ ئێستادا ٢٣ واحیدی سه‌نعه‌تی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی له‌ ئۆستانی كرماشاندا هه‌ن كه‌ به‌هۆی ئه‌و كێشه‌وگرفتانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌م بواره‌ بۆ ئه‌م ناوه‌ندانه‌ پێكهاتووه‌، له‌ ئێستادا ته‌نیا پێنج كارخانه‌ چالاكی ده‌كه‌ن.