بەپێی ڕاپۆرتهكان، ئەکبەر و ڕەسووڵ ڕەشیدی، دوو برای خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی ورمێ، لەلایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ سەرجەم حوکمی ٣٦ ساڵ بەندکرانیان بهسهر دا سهپا.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، ئەکبەر ڕەشیدییان دەستبەسەر کرد و پاش ٤٨ ڕۆژ ڕاگیران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانهی ئیتلاعات، لە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی هەمان ساڵ ڕهوانهی زیندانی ناوهندی ورمێیان كرد. ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی دووی دادگای ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامەتیهتی لە گرووپە جیهادییەکان” بە ١٥ ساڵ و “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” بە ٥ ساڵ و هەروەها بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرا. لەلایەکی دیکەوە، ڕەسووڵ ڕەشیدی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و لە رێکوتی ١٦ی خەرمانان لەگەڵ براکەی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا. ئەم هاووڵاتییەش لەلایەن لقی دووی دادگای ورمێوه بە تۆمەتی ” ئەندامەتیهتی لە گرووپە جیهادییەکان” بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.