به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سێ هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “ئیدریس گەلەداری، فه‌رهاد و فه‌رزاد خه‌لیلی” دانیشتووی شاری سنە، له ماوه‌ی ڕۆژی شه‌ممه و سێشەممەی حه‌فته‌ی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم له‌مشاره دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراون.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌فته بەسەر دەستبەسەرکرانی ئه‌م هاووڵاتییانه، هیچ زانیارییەک له چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسه، ئیدریس گه‌له‌داری لە کاتێکدا بۆ کاری پەیوەندیدار بە دڵنیایی ماشینەکەی واته (بیمە خودرو) سەردانی یەکێک لە شیرکەتەکانی کردبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکردنی ناوبراو، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و هەندێک کەرەستەی شه‌خسی وەک کامپیۆتێرهكهیان، لەگەڵ خۆیان بردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.