ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌كانی “سەدی مەعبەر” له‌گەڵ هێزە ئینتیزامییەکان، له پێش گاراژی سه‌قز هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌ستفرۆشەکان و به‌هۆیه‌وه له نێوان ده‌ستفرۆشەکان و هێزه نیزامییەکان شه‌ڕ و دەمەقاڵێ هاتووەتەوە ئاراوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی دەستکورتی و هه‌ژارییه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویان له ده‌ستفرۆشی كردووه و هێزه‌كانی حکوومەت به بیانووی ئه‌وه‌ی کە دەستفرۆشەکان ڕێگەی خه‌ڵکیان گرتووه، به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و کەرەستەی دەستفرۆشەکان لەگەڵ خۆیان دەبەن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئەمە چەنده‌مین جارە کە هێزەکانی سەدی مەعبەر هێرش دەکەنە سەر دەستفرۆشهکان و بێڕیزییان پێ دەکەن و کەرەستەکانیان تێک دەدەن. شایانی باسه، هێزەکانی سەدی مەعبەر و هێزە نیزامییەکان به‌نیاز بوون چه‌ند كه‌سێك ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، بەڵام خەڵکی شاری سەقز ئیزنیان پێ نەداون.