ڕۆژی هەینی ١٩ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرشاد ڕەحمانی” خەڵکی کامیاران لە زیندانی ناوەندیی سنە، بە دانانی وهسیقهی ٧٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە، سەرەتای مانگی گوڵان لە کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئهمنیهكانی ڕژیم لهمشاره دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی سنە کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی “هاوکاری كردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژبه ڕژیم” دەستبەسەر کردبوو.