ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور، به‌ندكراوی سیاسیی مه‌حكووم به ئێعدام، له زیندانی ورمێ، بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕێكه‌وتی ٨ی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٦، ناوبراو بۆ دووهه‌مین جار له دادگای ڕژیم له شاری ورمێ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. به وته‌ی كه‌س و كاری هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور، پاش ئه‌وه‌یكه حوكمی ئێعدامی ناوبراو له لایه‌ن لقی ٤٧ی دیوانی باڵاوه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌ی به لقی دووی دادگای ورمێ سپاردراوه و له‌وێ بوو دووهه‌مین جار له‌سه‌ر داوای ئیتلاعات به ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیه، ٧٨ ڕۆژ له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ورمێ بۆ وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری ئه‌شكه‌نجه دراوه.