به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکەی خه‌ڵكی پیرانشار، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر کراون و به‌م پێیه ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەم دواییانەی له‌مشاره گەیشتووه‌ته ٢٠ کەس.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی گوڵان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئه‌مشاره کە ئامۆزای یەکتر بوون، به ناوه‌كانی “ڕێبوار سەید محەممەدی” و “خالید سەید محەممەدی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌م دوو هاووڵاتیی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.