ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، بەشێک لە چین و توێژە جیاوازەکانى سلێمانى بە هۆى خراپى دۆخى ئابورى و دواکەوتنى موچەكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یەکێک لە ئامادەبوانى كۆبوونه‌وه‌کە له‌م پێوه‌نده‌دا ڕاگەیاندووه، ئەمڕۆ بەشێک لە چین و توێژە جیاوازەکان کە پێکهاتون لە مۆعهلیمان، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و كارمه‌ندان بە هۆى خراپى دۆخى ئابورى و دواکەوتنى موچەكانیان، لەبەردەم دادگاى سلێمانى كۆبوونه‌ته‌وه. دەشڵێت، پێمان وایە دەسەڵات چاوى نیە بۆ بینین و گوێی نییە بۆ بیستنى خەمەکانى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و بێباکە لە ئاست داوا کارییەکانیان.