کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

توند بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی ساردی نێوان ئه‌مریكا و چین

hongkong 01 titel

hongkong 01 titel

مایك پۆمپێئۆ، وهزیری دهرهوهی ویلایهتهیهكگترتووهكانی ئهمریكا، ڕۆژی یهكشهممه١٤ی مانگی گوڵان بهرابهر لهگهڵ ٣ی مهی، لهوتووێژێكدا لهگهڵ تێلێویزیۆنی ئێی بی سی، ئیدیعای كرد كهویرووسی نوێی كۆرۆنا لهتاقیگهیهكی شاری یووهانی چینهوهبڵاوكراوهتهوه‌. ههڵبهت ئهم ههڵوێسته تازهنییه‌. دۆناڵد ترامپ، سهرۆك كۆماری ئهمریكا چهندین جار بهگهلێك وشهی ڕهگهزپهرستانهوه‌‌، كۆرۆنای بهویرووسی چینی ناولێبردووه‌‌ و ئیدیعای كردووهكهئهم ویرووسهلهتاقیگهكانی چیندا درووست كراوه‌. ئهو زۆر جار وتهی بهرپرسانی چینی سهبارهت بهبڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كۆویدی ١٩ی ڕهت كردووهتهوهوپێكهنی بهنهێنی كاری و بهلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی سهبارهت بهویرووسی كۆرۆنا تۆمهتبار كردووه‌. ئهم ههڵوێستهی ترامپ وهبیرهێنهرهوهی ئیدیعاكانی دهوڵهتی بووشی كوڕهلهسهروبهندی هێرش كردنی بۆسهر عێراق كهبۆ پاساو كردنی سیاسهتی میلیتاریستیی خۆی ئیدیعای دهكرد كهسهدام حسێن چهكی كوشتاری بهكۆمهڵی ههیهو گهلێك داستانیشیان سهبارهت بهتاقیگهی پهرهپێدانی چهكی بیۆلۆژیكی وهسهر یهك خستبوو. بهڵام لهئێستادا، سهرهڕای ئهوهیكهترامپ دهزگای ئیداریی دهوڵهتی پاڵاوتووهو مۆرهوهفادارهكانی خۆی لهسهر كار داناوه، بهڵام دیسانیش كهسانێكی وهك بهڕێوهبهری نووسینگهی زانیاریی نهتهوهیی ئهمریكای لێ پهیدا دهبێ كهلهگهڵ ڕێكخراوی تهندرووستیی جیهانی و باقی ناوهندهزانستیهكان هاونهزهرن كه‌ “ویرووسی كۆویدی ١٩ لههیچ تاقیگهیهك دا ساز نهكراوهو لهبوار ژێنێتیكهوهدهستكاری نهكراوه‌”. بهههر حاڵ، ههر ئهو ئاراسته دهستی ڕاستیهی كهلهساڵی ٢٠٠٣دا بهبیانووی ههبوونی چهكی كۆشتاری بهكۆمهڵ، شهڕی گهرمی دژبهعێراق دهستپێكرد، ئهمڕۆ بهبیانووی ویرووسی كۆرۆنا، شهڕی سارد دژبهچین تهبلیغ دهكات.

شهڕی ساردی ئهمریكا دژبهچین، ههڵبهت، دیاردهیهكی نوێ نییهو هۆكاری سهرهكیتری ههیه، بهڵام ئامانجی سهرهكی درۆنانهوهكانی ترامپ و ئیدعای غهیرهزانستیی ئهو دژبهچین، لهباروودۆخی ئێستادا بهر لهههموو شتێك، بهڵاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی ئهمریكا و شاردنهوهیبێ توانایی و ناكارامهبوونی ئهم دهوڵهتهیهلهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ قهیرانی كۆرۆنادا. ترامپ كهئیدیعای دهكرد سهردهمی هێز و عهزهمهتی ئهمریكا دهگهڕێنێتهوه، لهناوهوهی سنوورهكانی ئهمریكادا، ئهوپهڕی بێ توانایی و داماویی خۆی لهبهرامبهر كۆرۆنادا نیشان دا. بهرپرسانی دهوڵهتی چین بهبهڕێوهبهرایهتیی تایبهتی خۆیان و بهو داهێنانانهی كهبهكاریان هێنا، بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ قهیرانی كۆرۆنایان كرد بهمهیدانی نومایشی هێزی خۆیان، بهڵام لهژێر بهڕێوهبهرایهتیی ترامپ دا ههتا ئێستا یهك ملیۆن و ٢٠٠ ههزار كهس تووشی نهخۆشیی كۆرۆنا هاتوون و پتر له٧٢ ههزار كهس لهئهمریكا گیانی خۆیان لهدهست داوه‌. لهگهورهترین هێزی ئابووری جیهاندا، چنیی كرێكار كهزۆربهیان لهئهمریكاییهكانی بهڕهگهز ئهفریقایی و لاتینی  و ژنانی حهقدهست وهرگر پێكهاتوون، خرانهپێگهیهكهوهكهیان مهترسیی تووش بوون بهم ویرووسهلهجهرهیانی چاوهدێری كردن لهخهڵك و زهمانهت كردنی بهرههمهێنانی ناوهندهسهرهكیهكان قهبووڵ بكهن یان بهبێ هیچ حهقدهست و خزمهتگوزاریهك، بێكار و برسی بمێننهوه‌. دهوڵهتێك كهبۆ چهندین جار لهناوبردنی گۆی زهوی، چهكی ئهتۆمیی لهئهنبارهكانی دایه، بهخاتری لاوازبوونی ژێرخانهتهندرووستی و دهرمانیهكانی بهجۆرێك داماوهكهناتوانێ بهرهنگاری وهها قهیرانێك بێتهوهو ناچارهبۆ قوربانیانی كۆرۆنا گۆڕی بهكۆمهڵ ههڵكهنێ.  ڕهنگبێ حهق بهتڕامپ بێت، كاتێك كهكۆرۆنا لهكۆنتڕۆڵ ڕۆیشتووهتهدهر و بهردهوام قوربانیی لێدهكهوێتهوه، كاتێك كه٣٠ ملیۆن كهس لهئهمریكا بێكار دهبێت، تهنیا تێئۆریهكی پیلانگێڕانهدهتوانێ ئهو لهكۆشكی سپی دا بهێڵێتهوه‌. لهخۆڕا نییهكهكۆماری خوازهكان لهكهمپهینی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری دا ناسنامهیپێكهن بایدێنیان پێداوه‌. واشنگتۆن تا ئهو جێگایهڕۆیشتووهكهتهنانهت ئاژانسی ڕێكخراوی تهندرووستیی جیهانیشی، تهنیا لهبهر ئهوهیكهدژبهچین نابێتهیاری ئهمریكا، خستووهتهبازنهی گهمارۆی ماڵیهوه‌. بهههر حاڵ، بهدهر لهئهرزشی كورت ماوهی بهكارهێنانی، توندكردنهوهی شهڕی سارد دژبهچین لهدڵی قهیرانی كۆرۆنادا، هۆكاری سهرهكیتری ههیه‌.

دهوڵهتی ئهمریكا دهمێكهچین وهك مهترسیهكی گهورهناولێدهبات و بهكردهوه، بهپێشێلكردنی یاسا و ڕێسادهست و پێگرهكانی ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی، ههوڵ دهدات سیاسهتی سهخت گیرانهتر  لهبهرامبهر ڕهوتی هێزگرتنی ئابووریی چیندا بهكار بێنێت. بۆ دهوڵهتی ئهمریكا، چ گهشهی خێرای ئابووریی چین و چ بههێزبوونی ئهم وڵاتهلهبوار نیزامیهوهلهماوهی سێ چوار دهیهی ڕابردوودا، زۆر جێی نیگهرانیه‌.

خێرایی گهشهی بهرههمهێنانی ناوخۆیی هاووڵاتیان لهچین لهماوهی چوار دهیهی ڕابردوو، سهرمایهگوزاری بهرین لهبهشی سهنعهتهستراتێژیكهكانی وهك پهیوهندیهكان، قهتاری تیژڕهو، كهشتیڕانی و بههێز كردنی ژێرخانهكان، تهرخان كردنی پتر له٢ لهسهدی بهرههمهێنانی ناوخۆیی بۆ بهشی لێكۆڵینهوهی تێكنیكی و زانستی بهئامانجی بردنهسهرهوهی ڕێژهی بهرههمهێنان و ههروهها خێرایی مۆدێرنیزهكردنی ئهرتهش و هێزهدهریاییهكان لهساڵانی ڕابردوودا، نیگهرانیی زۆری ئهمریكای لێكهوتووهتهوه‌. دهوڵهتی ئهمریكا بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ هێزگرتنی چین، هاوردهكردنی كاڵاكانی چنینی بهتوندی سنووردار كردووهو كۆمپانیهچینیهكانی لهدهستڕاگهیشتن بهو تێكنۆڵۆژیهی كهخۆی تێیدا سهرتره،بێبهری كردووه‌. ههوڵه‌‌كانی ئهمریكا دژبهكۆمپانییهواویكهیهكێكهلهگهورهترین ناوهندهكای بهرههمهێنانی ئامێری پهیوهندی گرتن و مۆبایل، تۆماری كردنی ناوی ئهم كۆمپانیهلهناو لیستی ئهو شیركهتانهی كهدامهزراوهئهمریكاییهكان تهنیا بهههبوونی بهڵگهی دهوڵهتی دهتوانن لهگهڵییان موعامهلهبكهن، بهڕای زۆرێك لهلێكۆلهران، دهستپێكی شهڕی ساردی ئهمریكا دژبهچین بووه‌. دهوڵهتی ئهمریكا كهبهوهرگرتنی ئهندامانی ناتۆ لهوڵاتانی ئۆرووپای ڕۆژههڵات و گهمارۆ ئابووریهكانی ،دهوڵهتی ڕووسیهی وهك مهترسیهكی جیدی، نیگهران كردووه‌. بهڵام لهكێبهركێ لهسهر بهدهست هێنانی پێگهی هێژمۆنیك لهجیهاندا، چین بهمهترسیی سهرهكی دهزانیت. لهدڵی ئهم باروودۆخهدا، توندبوونهوهی كێبهركێی سهرمایهداری بۆ بهرین كردنهوهی ناوچهكانی ژێر كۆنتڕۆڵی و خۆیان بۆ دووبارهدابهش كردنهوهی جیهان، و وهڕێخستنی شهڕی نیابهتی كهڕاستهوخۆ داواهاتهكانی داوێنی جهماوری خهڵكی كرێكار و زهحمهتكێش دهگرێتهوه، قهیرانی كۆرۆناش ئهم هۆشدارهبهملیاردها مرۆڤ دهدات كهبۆ كۆتایی هێنان بهو ههمووهمهترسیه، بۆ ڕزگار كردنی سرووشت و مرۆڤایهتی، بۆ ئهوهیكهبهشێوی ئینسانی بژین، پێویستهبۆ بینا كردنی جیهانێكی دیكه، دهست بهكار بین.