ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌دارییه‌كانی ئۆستانی كوردستان له‌ئاست په‌رداخت نه‌كران یاخود دواخرانی مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی په‌یمانیی ئه‌م شارهدارییانه كه له ساڵی ڕابردووه‌وه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه و به‌شێوه‌ی پاركبان له فه‌زای سه‌وز كار ده‌كه‌ن، ڕایانگه‌یاندووه: له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانی پێكهێناوه. ناڕازییان سه‌ره‌ڕای په‌رداخت حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، خوازیاری دانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان، حه‌قی بیمه‌كانیان و هه‌روه‌ها دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و ئیمه‌نی بۆ كرێكارانی شاره‌داریی بوون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.