به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، شه‌ش هاووڵاتیی خه‌ڵكی پیرانشار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌ش هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “عه‌لی قادری، واحد قادری، محه‌ممه‌د قادری، حیسامه‌دین پیرانی، ئه‌میر قادری و سه‌لام خۆری ئاغڵان”، به‌هۆكاری نه‌زاندراو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پیرانشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوان بۆ ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوونه‌وه له شوێنی ڕاگیرانیان هه‌تا ئێستا هه‌روا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.