شۆفیر تاكسییه‌كانی شاری سنه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان به كۆبوونه‌وه و پارك كردنی تاكسییه‌كانی له مه‌یدانی “ئێقباڵ”ی ئه‌مشاره، له‌ئاست به‌ستنی شه‌قامی فێرده‌وسی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی شۆفیر تاكسییه‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌ڕێوه‌چوونی ته‌رحی به‌ستنی شه‌قامی فێرده‌وسی ڕێكخراوه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی موسافیرهكایان له شه‌قامی فێرده‌وسی هه‌ڵده‌گرن كه ئه‌ویشیان به‌ستووه. ناڕازییان هه‌روه‌ها وتوویانه، داواكاری ئه‌وان له كاربه‌ده‌ستان ئه‌وه‌یه كه بیر له ژیانی شۆفیر تاكسییه‌كان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا بكه‌نه‌وه.