کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێك له‌ كاسبكارانی سلێمانی

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێك له‌ كاسبكارانی سلێمانی

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێك له‌ كاسبكارانی سلێمانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشێک لە کاسبکاران و دوکاندارانی شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گوڵان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و داواییان كرد كه‌ دوکانەکانیان بكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لەمبارەیەوە یەکێک لە دوکاندارەکان به‌ نێونه‌رایه‌تیی له‌ دووكانداران و كاسبكارانی دیكه‌ باسی لەوەکردووه‌ كه‌، نزیکه‌ی دوو مانگ دەبێت لە ماڵەوەین و کارمان نەکردووە. دەشڵێت: ئەو دوکاندار و کاسبکارانەی لێرەن کرێچین و خاوەنی ماڵومنداڵن و زۆرینەیان پارەیان پێنییە. داوای ئەوەشی کرد، ڕێگەیان پێبدرێت کە بە شەودا دوکانەکانیان بکەنەوە لە بری ئەوەی لە ڕۆژدا بیکەنەوە. ئەم كۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە كه‌ لە ڕۆژی ١٤ی مارسه‌وه‌ قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمدا جێبەجێ دەکرێت تا دواتر بە قۆناغ دەستکرا بە ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و ڕێگەدرا لە ژێر ڕێنماییەکاندا زۆرینەی شوێنی کارەکان دەست بەکار بکەنەوە.