ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی گوڵان، “سۆهراب مورادی”، چالاکی فەرهەنگیی و خەڵکی شاری شابادی کرماشان، له لایهن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئهمشارهوه بانگهێشت کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، سۆهراب مورادی” ئەندامی دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی “هەسارە”ی كرماشان ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، لەگەڵ “داریووش مورادی” و “ئەحمەد بەساتی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بە دانانی وهسیقه له ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری هەمان ساڵ ئازاد کرابوو.