به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو چالاكی كرێكاری شاری سه‌قز به ناوه‌كانی “مه‌حموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی” له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌وه بانگهێشت كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، “مه‌حموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی” له چالاكانی كرێكاریی شاری سه‌قز له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه له لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌وه بانگهێشت كراون. شایانی باسه، ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه له ئاماده‌بوون له ئیداره‌ی ئیتلاعات خۆیان بواردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ئێحزارییه‌یان بۆ نه‌نێردرێت، ناچن بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هۆكاری بانگ كرانی ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه نه‌زاندراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین چالاكی كرێكاری له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.