کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

وته‌یه‌ك به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ئازادیی چاپه‌مه‌نی

unnamed

unnamed

ئهمڕۆ یهكشهممه٣ی مانگی مهی، بهرابهر لهگهڵ ١٤ی گوڵان، ڕۆژی جیهانیی ئازادیی چاپهمهنیه‌. ئهم ڕۆژهله٤٨مین كۆبوونهوهكانی ساڵانهی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان لهساڵی ١٩٩٣دا، ناودێر كرا. لهڕاگهیهندراوێك كهلهم كۆبوونهوانهدا بڵاوكرایهوه، هاتووهكه‌: “بوونی چاپهمهنیی ئازاد و گشتگیر و سهربهخۆ، یهكێك لهبهشهههرهپێویستهكانی كۆمهڵگای دیمۆكراتیكه‌”. كهمتر وڵاتێك لهجیهاندا ههن كهئهم ڕاگهیهندراوهیان واژۆ نهكردبێ بهڵام ڕاستهوخۆ یان ناڕاستهوخۆ ئهم مافهسهرهتاییه، لهلایهن دهوڵهتان و خاوهنانی هێز و سهروهتهوه، ههموو ڕۆژێ و بهردهوام پێشێل كراوه‌.

بهپێی ڕاگهیهندراوی ڕێكخراوی ههواڵنێرانی بێسنوور، تهنیا له ساڵی ٢٠٢٠دا، ٣٤٦ ههواڵنێر و ڕۆژنامهوان بهخاتری پیشهكهیان كهوتوونهتهزیندانهوهو ههر لهو ماوهكۆرتهشدا ١٠ ڕۆژنامهوان كوژراون. زانیاریهبڵاوكراوهكانی ههر ئهم ڕێكخراوهنیشانی داوهكهلهئێران تهنیا لهمانگی خاكهلێوهی ئهمساڵدا، دهیان ڕۆژنامهوان و چالاكی بواری تۆڕهكۆمهڵایهتیهكان دهستبهسهر و بهزیندان مهحكووم كراون. ئهویش تهنیا لهبهر ئهوهیكهلهسیاسهتی ڕژیم بۆبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنادا، ڕهخنهیان گرتووه‌. لیستێكی دوور و درێژ لهههواڵنێران، نووسهران و ڕۆژنامهوانانێك كهلهماوهی ٤٠ ساڵ دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامیدا، تیرۆر یان ئێعدام كراون، بوونی ههیه‌. لهماوهی ئهم ساڵانهدا، بێجگهلهداخستنی ژمارهیهكی زۆر لهڕۆژنامهكان، ههزاران نووسهر و ڕۆژنامهوان بهتۆمهتی پڕ و پووچ و بهتاوانی ملكهچ نهكردن، بهزیندانی درێژماوهمهحكووم كراون و شهلاقیان لێدراوهو دوور خراونهتهوهو لهكار بێكاریان كردوون و تهنانهت ههتا كۆتایی تهمهنیان لهنووسین و ههموو چالاكیهكی ڕۆژنامهوانی و كۆمهڵایهتی مهنع كراون.

پێشینهی سانسۆری چاپهمهنی و دهستبهسهر كردن و زیندانی كردنی ڕۆژنامهوانان، دهگهڕێتهوهبۆ یهكهمین مانگهكانی پاش شۆڕشی ڕێبهندانی ١٣٥٧ی ههتاوی و ڕووخانی ڕژیمی شا. لهو كاتهدا، خومهینی  بهڕاشكاوی فهرمانی شكاندنی قهڵهمهكان و سووتاندنی ڕۆژنامهو كتێب و بڵاوكراوه غهیرهئایینییهكانی دهركرد و بهمجۆرهدهستبهسهر كردن و زیندانی كردنی نووسهران و ڕۆژنامهوانان دهستیپێكرد. ڕژیم بههێرش بردنی بۆسهر ئازادیی ڕاگهیاندن، پهلامار دان بۆسهر زانكۆكان و بههێرشهكانی بۆسهر كوردستانی شۆڕشگێڕ، ههوڵهكانی بۆ سهركوتی شۆڕشی ئێران، كهلهڕاستیدا ڕژیمی شا نهیتوانیبوو بهسهرهنجامی بگهیهنێ، دهستپێكرد. لهو كاتهوهبهرهو ئهملا، پێ بهپێی سهركوتی خهباتی ئازادیخوازانهی خهڵك، ئێران بوو بهزیندانێكی گهورهبۆ ڕۆژنامهوانانی كۆمۆنیست و ئازادیخواز و سهربهخۆ و پێشكهوتوو خواز و بهرهبهرهو لهگهڵ سهقامگیربوونی دهسهڵاتی ڕژیم، گوشار و بهربهسته‌‌كانیش بهیاسا دهرهاتن.

لهئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامیدا، ڕۆژنامهوان بێجگهلهئهوهیكه، بهكردهوه، دخرێتهباروودۆخێكهوه كهخۆی سانسۆر بكات، بهڕهسمی لهكاناڵهجۆراوجۆرهكانهوهبهسهری دادهسهپێندرێ كهچ بڵێت و چ نهڵێت، چ بنووسێت و چ نهنووسێت. كۆماری ئیسلامی تهنانهت ئهو ڕۆژنامانهی كهلهچوارچێوهی پاراستنی ڕژیمی ئیسلامی دان بهڵام بهستراتێژیهكی جیاوازهوه‌‌ بڵاو دهكرێنهوه، تهحهمول ناكات. ڕژیم لهبهرامبهر ڕۆژنامهوانانی بیانیشدا تاقهت ناهێنێ و بهپیلانگێڕی، ڕێگریان لێدهكات و وهریان ناگرێ و یان ههوڵ دهدات ناچاریان كات كهخۆیان سانسۆڕ بكهن. كهم نین ئهو ڕۆژنامهوانهبیانیانهی كهساڵانێك لهتهمهنی خۆیان، بهبێ هیچ هۆكارێك، لهزیندانهكانی كۆماری ئیسلامی دا بهسهر بردووه‌.

لهناو كۆماری ئیسلامیدا، ههموو جۆر ئاشكرا كردن و لهقاودانی دزیی كاربهدهستانی پلهبهرزی دهسهڵات، بهتایبهت ئاخوندهكان و بهرپرسهئهمنی و نیزامیهكان، بهتاوان لهقهڵهم دهدرێ. نیشاندانی وێنهی جهنایهتهكانی هێزهنیزامی و پاسدار و بهسیجیهكان، تاوانه‌. لهقاودانی گهندهڵیی ئهخلاقیی ئاخوندهكان، شكاندنی حهریمی ئیسلامی پێناسهدهكرێت، ئامادهكردنی ههواڵ لهناڕهزایهتی و خهباتی جهماوهری بهتاوان لهقهڵهم دهدرێ. نووسین سهبارهت بهبێكاری و ههژاری، بهمانای تێكدانی ئاسایشی گشتییه‌. نیشاندانی بێ حیجابی و وێنهی وهرزشیی ژنان، دهستدرێژیهبۆسهر عیفهتی گشتی و ههموو ئهم بهناوتاوانانه، حوكمی زیندان و شهللاق و ئهشكهنجهو ئێعدامیان ههیه‌.

كۆماری ئیسلامی بهنیازهههموو ڕستهو وێنهی ڕۆژنامهكان لهخزمهت مانهوهی ڕژیم و ستایشی ویلایهتی فهقیه و بههێزكردنی كۆنهپهرستیی ئیسلامی دابن، ئهگینا،سووكایهتی بهڕێبهریه‌” ،دژبهئیسلامه‌”،ههوڵدان دژبهئاسایشی نهتهوهییه‌”،جیایی خوازیه‌”. ههڵبهت ههر كام لهوانهش خۆیان بهپێی یاساكانی كۆماری ئیسلامی سزایان بهدواوهیهو كهسانی بهناو خهتاكار پێویستهدهستبهسهر و ئهشكهنجهبدرێن و یان لهبوار كۆمهڵایهتیهوهبێبهش بكرێن، پێویستهبێكار بكرێن و چیتر مافی ڕۆژنامهوان بوونیان نهبێت و ئیمتیازی ڕۆژنامهكهشیان ههڵوهشێتهوه‌. كۆماری ئیسلامی نهتهنیا ڕۆژنامهوانانی ناوخۆیی، بهڵكوو ڕۆژنامهوانانی بیانیشی بهشێوهی جۆراوجۆر خستووهتهژێر گوشارهوه‌. بۆ ئهوانیش پیلان دادهڕێژێ، بهسیخۆڕی و بهدهخاڵهت لهكاروباری ناوخۆیی و هاندانی خهڵك دژبهدهسهڵات و گهندهڵی ئهخلاقی تۆمهتبار دهكرێن. هێندێك جاریش بۆ وهرگرتنی پوانی دڵخوازیان لهدهوڵهتهكان، ئهوان بهبارمتهدهگرن.

لهڕاستیدا، سهرهڕای ههمووی ئهم گوشارانهبۆسهر چاپهمهنی و میدیاكان، ئهمڕۆكهبابهتی ئاگاداركردنهوهو ڕسوا كردنی كۆماری ئیسلامی و سیاسهتهكانی، بهشێوهی جۆراوجۆر لهكۆمهڵگادا لهجهرهیان دایهو ڕژیم نهیتوانیوهبهههڕهشهو ئهشكهنجهو زیندان، بهربهبڵاوبوونهوهی ههواڵی جهنایهت و تاڵانكاری و قیزهونكاریهكانی كاربهدهستیانی ڕژیم بگرێت و ئهم ڕژیمهزیاتر لهههموو كاتێك ڕسوا بووه‌.

ئازادیی بێ شهرت و مهرجی سیاسی، ئازادیی پێكهێنانی حیزب و چالاكیی سیاسی، ئازادیی بیروبۆچوون و تهبلیغ كردن، ئازادیی ڕادهربڕین و چاپهمهنی، ئازادیی كۆبوونهوه، خۆپیشاندان، مانگرتن، پێكهێنانی سهندیكا و ههموو جۆر ڕێكخراوێكی سینفی و سیاسی، دابین كردنی ئیمكانی دهستڕاگهیشتنی گشتی بهمیدیاكان، بڵاوكراوهكان، ڕادیۆ و تێلێویزیۆن و ئینتێرنێت و ههڵوهشاندنهوهی ههموو جۆر سانسۆرێك، لهزومرهی ئهو خواستهلانیكهمانهن كهدابین كرانیان، مافی بێ ئهملاوئهولای ههموو تاكهكانی ناو كۆمهڵگایه‌.

بێ گومان، ئهم ئازادیانه، داخوازیی گشت كۆمهڵگان‌‌، بهڵام دابین كردنی ئهم خواستهگشتی و كۆمهڵایهتیانه، بهبێ خهباتی پهیگیر و ڕێكخراو دهستهبهر نابن.