کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوە چوونی رێورەسمی رۆژی جیهانی کرێکار لە شاری سنە 

IMG 20200501 203824

IMG 20200501 203824

بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سنە ، رۆژی جومعە ١٢ گوڵان بەرابەر لە گەڵ ١ی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار، مەراسمێک بۆ رێز گرتن لەم رۆژە لە لاین هەڵسووراوان و چالاکانی کرێکاری لە دەوروبەری شاری سنە بەڕێوە چوو . ئەم مەراسمە و زۆر رێورەسمی دیکە لە سنە کە به هۆی بڵاو بوونەوەی ویروسی کرونا و خۆپاراستن لە کۆبوونەوەی گەورە و هەر وەها فەزای ئەمنیەتی زاڵ بە سەر شار لە لایەن هێزە نیزامی و ئەمنیتیەکان بۆ بەرگڕی لە مراسمەکانی رؤژی کرێکار و بانگهێشت و هەرشە لە هەڵسووراونی کرێکاری ، ئێمکانی بەرێوە چوونی لە نێو شار نەبوو ، بە بەشداری کومەلێکی بەرچاو لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و هەڵسووراونی کرێکاری، ئەم رێورەسمە لە دەرەوی شار  بەرێوە چوو. سەرەتای مەراسمەکە بە یەک دەقیقە بی دەنگی بۆ یادی هەموو گیانختکردووابی رێگای ئازادی و سوسیالیسم و کرێکاانی گیانبختکردوو دەستی پێکرد . پاشان یەکێک لە بەشدارانی ئەم رێورەسمە قسەوباسێکی لە سەر تایبەتمندی ئەم رۆژە ، هەلومەرجی ئێستای ئێران و بزوتنەوەی کرێکاری پێشکەش کرد . ئەم رێورەسمە بە بڵاوی کردنەوەی شیرینی و شادی و خۆشی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.