به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، ژماریه‌ك له چالاكانی كرێكاری شاری سنه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، هاجه‌ر سه‌عیدی له چالاكانی ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و ژنان له كوردستان، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه بانگهێشت كراوه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه كه له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی جیهانیی كرێكاردار به‌شداری نه‌كات. پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ چالاكی كرێكاری ئه‌مشاره، “ئیقباڵ شه‌بانی” بانگهێشت ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه كراوه و پاش پێنج سه‌عات ڕاگیران له‌م ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه، هه‌ڕه‌شیان لێ كردووه كه بۆی نییه به‌هیچ جۆرێك له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار و بۆنه ناڕه‌سمییه‌كانی دیكه به‌شداری بكات.
هه‌روه‌ها به پێی هه‌واڵێكی دیكه له‌م پێوه‌نده‌دا، سێ چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی “شه‌یس ئه‌مانی، شه‌ریف ساعد په‌ناه له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی یه‌كێتیی ئازادی كرێكارانی ئێران و شه‌هلا دلبینا”، له ڕێگه‌ی پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونییه‌وه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه كراون و سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه. شایانی باسه، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه به‌هیچ جۆرێك مافی به‌شداری له هیچ ڕێوڕه‌سمێكی غیره ده‌وڵه‌تییان نییه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، چه‌ند كه‌س له چالاكانی كرێكاری شاری سنه بانگهێشت و له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌ڕه‌شیان لێ كرابوو كه له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌شداری نه‌كه‌ن.