به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، هاجه‌ر سه‌عیدی له چالاكانی ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له كوردستان، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه بانگ كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه ئه‌مینیه‌كانی ڕژیم سه‌باره‌ت به ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار و چالاكیه‌كانی له‌م ڕۆژه‌دا هۆشداریان پێداوه و داوایان لێكردووه كه له ئاكسیۆن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاری و چالاكیه‌كانی بواری ژنان به‌شداری نه‌كات. بانگ كردنی چالاكانی كرێكاری و باقیی بزووتنه‌وه ڕادیكاڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له كوردستان له سه‌روبه‌ندی ڕۆژی كرێكاردا، بۆ ترساندنی هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه.