بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی سنه، باسی لە تووشبوونی ٤٤ منداڵ و مێرمنداڵ بە ویرووسی کۆرۆنا، لە پارێزگای سنە کرد کە ٢ مێرمنداڵی تەمەن ١٢ ساڵ و مێرمنداڵێکی تەمەن ٢ ساڵە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
به وته‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ڕژیم، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆناوه هەتا ئێستا، ٥٦ منداڵ و مێرمنداڵی تەمەن ٦ تا ١٨ ساڵ، کە گومانی تووشبوون بە کۆرۆنایان له‌سه‌ر بووه، ئەنجامی تاقیکاری دەریخستووە كه ٣٣ کەسیان تووشی کۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا، ٥٧ منداڵی ژێر ته‌مه‌نی ٥ ساڵ، تاقیکاری کۆرۆنایان بۆ کراوە کە ١١ کەسیان تووشی کۆرۆنا ببوون. شایانی باسه، كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم به‌رده‌وام له ئاشكرا كردنی ئاماری واقعیی تووش بووانی ویرووسی كۆرۆنا له ئاست كوردستان و ئێران‌دا خۆیان بواردووه و به باوه‌ڕی كارناسانی سه‌ربه‌خۆ ژماره‌ی گیرۆده‌بووانی كۆرۆنا زۆر زیاتر له‌و ئامارانه‌ن كه ڕژیم ڕایاندهگهیهنێ.