له‌درێژه‌ی گوشار بۆ سه‌ر چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان چه‌ندین كه‌س له چالاكانی كرێكاری له شاری سنه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سنه، “ڕامین كه‌ریمی، یووسف گرامی په‌روه، موزه‌فه‌ر ساڵح نیا و هاوژینه‌كه‌یان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار، ٨ی مارس و هه‌وڵدان له‌دژی ئیجرای حوكمی ئێعدام بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون. شایانی باسه، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه نابێ به هیچ جۆرێك له‌م ڕێوڕه‌سمانه‌دا به‌شداری بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌ی به توندی به‌رخوردتان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.