ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، كارمەندانی كۆمپانیای پاپاگروپی تایبەت بە پاككەرەوە بەهۆی پێنەدانی موچەكانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی یه‌كێك له ناڕازیان، ” کارمەندانى کۆمپانیاى پاپاگروپى تایبەت بە پاككەرەوە لە قەزاى کۆیە بەهۆى پێنەدانى موچەکانیان بۆماوەى ٧٥ ڕۆژ، نه‌ڕۆیشتوونه سەر کارەکانیان و داواى پێدانى موچەکانیان دەکەن. هه‌روه‌ها ئاماژەى بەوەشکرد،” ئەو کەسانەى وەک پاککەرەوە لەو کۆمپانیایەدا کاردەکەن نزیکەى ١٢٠ کەسن”. ناڕازیان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه زۆرینەیان خاوەن خێزانن و کرێچین و له باروودۆخێكی ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و کۆمپانیاکەش لەم ماوەیەدا تەنها بڕى ١٠٠ هەزار دینارى پێداون”. شایانی باسه، پێشتریش کارمەندانی تەندروستی لە سنوری پارێزگای سلێمانی، دژی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.