به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی كرمشان و گیلان كه پێشتر له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له سزای ئێعدام ڕزگاریان بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ندكراوێك له زیندانی كرماشان كه ساڵی ٩٤ به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له سزای ئێعدام ڕزگاری بوو. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی شوڕای “حل و اختلاف”ی دادگوسته‌ری گیلان باسی له ڕزگاربوونی سێ به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی “لشت نشا، قه‌زوێن و ڕه‌شت” به‌دوای ته‌حه‌مۆلی ١٢، ١٦ و ٢٧ ساڵ زیندان و لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له زیندانی گیلان كرد.