به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی گوڵان، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی “سونقوڕ و کولیایی” بە ناوی ”مێهدی ڕەمەزانی“ لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مێهدی ڕەمەزانی تەمەن ٣٦ ساڵ، ٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی سەر شەقام هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشانی كوشتبوو و دوای دەستبەسەر کرانی به تۆمه‌تی “قه‌تڵ”، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو. شایانی باسه، هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا، هاوكات سێ به‌ندكراوی دیكه له زیندانه‌كانی ورمێ و سنه هه‌ر به‌م تۆمه‌ته، ئێعدام كران.