کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ سنه‌

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ سنه‌ ٤

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ سنه‌ ٤

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی مانگی گوڵان، چالاکێکی مەدەنی و ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بە ناوی “ئەکبەر گەوێڵی”، لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە “ئەکبەر گەوێڵی”ی بە تۆمه‌تی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تاوانبار کردبوو و ئەو حوکمەش ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، پێی ڕاگەیەندرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، “ئەکبەر گەوێڵی” پاش بانگ کرانی بۆ دادگوستەریی شاری سنە، دەستبەسەر کرا و مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی  لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.