کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی سنه‌

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی سنه‌

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی گوڵان، “فارۆق خانی”، دانیشتووی شاری دیواندەرە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٧ مانگ له‌ حوکمەکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە گوازراوەتەوە. فارۆق خانی خەڵکی گوندی شەریف ئاوای دیواندەرە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەرمانانی پاره‌كه‌، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوه‌ دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی وه‌سیقه‌ و بەشێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو. شایانی باسه‌، ناوبراو لە لایەن لقی یه‌كی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ٧ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.