وهزارهتی تەندروستى دهۆک ڕایگەیاندووه، بەهۆى تەقەى خۆشییەوە بە هۆى سەرکەوتن بە سەرکۆرۆنادا لە پارێزگاى دهۆک ١٣ کەس بریندار بوون.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆک لهم پێوهندهدا رایگەیاندووه، هاوڵاتییانى پارێزگاکە بەهۆى سەرکەوتن بەسەر ویرووسی کۆرۆنا و کۆنترۆڵکردنى نەخۆشییەکە لە پارێزگاکە تەقەى خۆشییان کردووە و بەهۆیەوە تا ئێستا ١٣ کەس برینداربوون”. ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، بریندارەکان نۆ کەسیان لە ناوەندى پارێزگاى دهۆک و قەزاى سیمێلن و سێکەسیش لە قەزاى زاخۆ بریندار بوون و کەسێکى دیکەش لە قەزاى ئاکرێ بریندار بووە. بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستیی هەرێم لەکۆى ٣٣٧ توشبووى کۆرۆنا ٣٠٨ کەس چاکبوونەتەوە و تەنیا ٢٩ توشبوو ماونەتەوە.