کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكردانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس

ئازادكردانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس

ئازادكردانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیندانییه‌كی سیاسی خەڵکی بۆکان بە دانانی وه‌سیقه‌ی چوار میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوە “محەممەد ئەلیاسی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان بە دانانی وه‌سیقه‌ی چوار میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی شاری بۆکان ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “محەممەد ئەلیاسی” وێڕای كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ناوی “هیوا قوربانی ئەقدەم” له‌ ڕۆژی شەممە ١٧ی خاکەلێوەی پاره‌كه‌وه‌ به‌ دوای بانگ کرانیان بۆ پاسگای ”قەرەمووسالی“ دەستبەسەر و لەوکاتەوە هه‌تا ئێستا لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعات و زیندانه‌کانی مهاباد و بۆکان ڕاگیراون. شایانی باسه‌، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا، “هیوا قوربانی ئەقدەم” بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٤ میلیارد تمەنی ئازاد کرابوو.