کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی دووكانداران له‌ قوروه‌

تجمع اعتراضی مغازه داران در قروه

تجمع اعتراضی مغازه داران در قروه

كۆمه‌ڵێك له‌ دووكاندارانی پاساژه‌كانی قۆروه‌ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی خاكه‌لێوه‌، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌، ده‌وڵه‌ت هیچ ڕێكارێكی بۆ پشتیوانی له‌ بازاڕییان دیاری نه‌كردووه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ باس ده‌كرێن بۆ بازاڕییان نه‌ناسراوه‌، چونكه‌ هه‌تا ئێستا هیچ یارمه‌تییه‌كی مادی و مه‌عنه‌وه‌ی كه‌ بۆ توێژی زیان به‌ركه‌وتوو له‌به‌ر چاو گیراوه‌، به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م دووكاندارانه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و ڕۆژی شه‌ممه‌ش له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان به‌هۆی ته‌عتیلی بازاڕ و پشتیوانی نه‌كرانیان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی “ئیمام جومعه‌ی” قۆروه‌ ده‌ستیاندابووه‌ كۆبوونه‌وه‌.