کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سه‌قز

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوە، “کامران عەبدی پوور”، به‌ندكاروی پێشووی زیندانی سەقز، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئه‌مشاره‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزە لیباس شەخسییەکان بە بنەماڵەی “عەبدی پوور”یان ڕاگەیاندووە کە ناوبراویان لە پەیوەندی لەگەڵ هاوکاریکردنی زیندانییە هەڵاتووەکان لە زیندانی سەقز دەستبەسەر کردووە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی “عەبدی پوور” بۆ ئاگاداربوون لە شوێنی ڕاگیرانی ڕۆڵه‌کەیان بێئاکام ماوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “کامران عەبدی پوور” پاش ١٥ ساڵ به‌ندكران لە زیندانی سەقز بەدوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، ڕۆژی شەممە ١١ی خەزڵوەری ساڵی ۹٨، لە “قیساس” ڕزگاری بوو. شایانی باسه‌، ناوبراو لە کاتی شەڕکردن لەگەڵ کەسێک کە بوو بەهۆی کوشتنی “محەممەد عەلیزادە” دەستبەسەر و دواتر بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.