ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، ده‌ستفرۆشانی شاری خۆی له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی شوێنێكی دیاری كرا‌و به كه‌سب و كار، له به‌رامبه‌ر مه‌یدانی ته‌ڕه‌باری ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری دیاری كردنی شوێنكی گونجاو بۆ ده‌ستفرۆشان بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له شارستانی خۆی كه ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ٣٠١ كه‌س و له‌و ژماره‌یه هه‌تا ئێستا ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، هێشتا شاره‌داریی ئه‌مشاره، ته‌نیا شه‌قامه‌كانی به مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه خاوێن كردووه‌ته‌وه و شوێنه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك، وێستگه‌ی ئۆتوبووسه‌كان و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان پاك نه‌كراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ئامارێكی زۆری له تووشبون و گیان له‌ده‌ستدانی له‌مشاره تۆمار كردووه.