وه‌كوو ڕه‌سمی هه‌موو ساڵێك، ئه‌مساڵیش ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی ئه‌رته‌ش له تاران و شاره‌كانی دیكه، وێڕای ڕێژه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌رته‌ش و نومایشی به‌ناو داهێنانه‌كانی ئه‌رته‌ش له بوار كه‌ل و په‌لی نیزامیه‌وه، به‌ڕێوه‌چوو. نومایشه‌كانی ئه‌مساڵ، به چه‌ندین حه‌ره‌كه‌تی فریوكارانه و گاڵته‌جاڕی له بوار به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ڕازابوونه‌وه. ئه‌م نومایشه هاوكات له‌گه‌ڵ تاران، له ٢٤ ناوه‌ندی ئۆستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌رته‌شی نوێی ئێران له ماوه‌ی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی خۆیدا، جه‌نایه‌تی بێ ئه‌ژماری خوڵقاندووه كه هه‌ر هه‌مووی بۆ پاراستی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و نیزامی سه‌رمایه‌داری ئه‌نجامی داوه. به‌ڵام له‌و نێوه‌دا ده‌ور و نه‌خشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ئه‌م ئه‌رته‌شه له سه‌ركوتی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و دژه پاشایه‌تیی ساڵ ١٣٥٧ی هه‌تاوی، له هه‌موو جه‌نایه‌ته‌كانی دیكه به‌رچاوتره. له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك ساڵه دا كه خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی شا خه‌باتیان ده‌كرد، هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش به فه‌رمانی فه‌رمانده جه‌نایه‌تكاره‌كان، هه‌زاران كه‌سیان له خه‌ڵك، به‌تایبه‌ت لاوانی شۆڕشگێڕ، كوشت و ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتریشیان بریندار و كه‌م ئه‌ندام كرد.
سه‌ره‌نجام كاتێك كه سه‌رانی ئه‌مریكا، ئاڵمانی ڕۆژئاوا، بریتانیا و فه‌ڕانسه له مانگی سه‌رماوه‌زدا كۆنفرانسی گوادلۆپیان به‌ڕێوه‌برد، به‌وه گه‌یشتن كه ته‌مه‌نی حكوومه‌تی پاشایه‌تی كۆتایی پێهاتووه. ئه‌وان بڕیاریان دا كه له ڕێگه‌ی به‌هێز كردنی هێزه ئایینیه‌كان به ڕێبه‌ری خومه‌ینی، له به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی هێزه چه‌په‌كان و ئه‌گه‌ری زاڵ بوونی هێزه‌كانی لایه‌نگری حكوومه‌تی شۆڕه‌وی به‌سه‌ر ئێران‌دا، ڕێگری بكه‌ن. سه‌رانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ باندی خومه‌ینی ده‌ستیان كرد به موعامه‌له و بڕیار درا له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌رته‌ش، كه له ئه‌ساسدا له لایه‌ن ڕاوێژكارانی ئه‌مریكاییه‌وه بارهاتبوون، به ڕه‌وتی ئیسلامی، شكست به شۆڕش بێنن. ئه‌م سیاسه‌ته له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بێ لایه‌ن بوونی ئه‌رته‌شه‌وه به‌كرده‌وه ده‌رهات. له حاڵێكدا كه گڕ و تینی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو دژبه ڕژیمی پاشایه‌تی جار له‌گه‌ڵ جارێ زیاتر ده‌بوو، خومه‌ینی به ده‌ركردنی په‌یتا په‌یتای ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌وه‌یكه “من فه‌رمانی جه‌هادم نه‌داوه”، هه‌وڵی ده‌دا چوارچێوه‌ی ئه‌رته‌ش بپارێزێت و بیخاته خزمه‌ت ڕه‌وتی ئیسلامیه‌وه. سه‌رانی ئه‌رته‌ش به فه‌رمانی هایزێر، ژێنێڕاڵی ئه‌مریكایی، پێش ئه‌وه‌یكه ئه‌م هێزه زیان دیتوویه له لایه‌ن خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوه‌وه لێكهه‌ڵوه‌شێته‌وه، ڕاده‌ستی هێزه ئیسلامیه‌كانی كرد. له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٥٨دا، له حاڵێكدا كه هێشتا دوو مانگ له ڕووخانی ڕژیمی شا تێپه‌ڕ نه‌ببوو، خومه‌ینی به ده‌ركردنی فه‌رمانێك ئاوی “ته‌تهیر“ی به‌سه‌ر ئه‌رته‌شی شا داكرد و ڕۆژی ٢٩ی خاكه‌لێوه ، ناوی ڕۆژی ئه‌رته‌شی له‌سه‌ر داندرا. له به‌شێك له فه‌رمانه‌كه‌ی خومه‌ینیدا هاتبوو كه: “خه‌ڵكی ئێران ئه‌ركی سه‌ر شانیانه كه له ئه‌رته‌شی ئیسلامی پێشوازی بكه‌ن و حورمه‌تێكی برایانه‌یان لێ‌بگرن. له ئێستادا ئه‌رته‌ش له خزمه‌ت میلله‌ت و ئیسلام دایه و ئه‌رته‌شی ئیسلامیه، و میلله‌تی شه‌ریفی ئێمه پێویسته به ڕه‌سمیی بناسێت و پشتیوانیی خۆی ڕاگه‌یه‌نێت. ئێمه و ئێوه و ئه‌رته‌ش، پێویسته برایانه، بۆ پاراست و ئه‌منیه‌تی وڵاته‌كه‌مان هه‌وڵ بده‌ین و كۆتایی به فیتنه‌ی ئاژاوه‌گێڕان و پشێویی گه‌نده‌ڵان بێنین“.
به‌ڵام به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ “فیتنه‌ی ئاژاوه‌گێڕان و پشێویی گه‌نده‌ڵان” كه وه‌ك ئه‌ركێك بۆ ئه‌رته‌ش دیاری كرا، شتێك نه‌بوو بێجگه له سه‌ركوتی ئه‌و خه‌ڵكه مافخوازه‌ی كه په‌یگیری ئامانجه‌كانی خۆیان بوون له ڕاپه‌ڕین و ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌دا دژبه ڕژیمی شا و به‌رده‌وام له ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆیان دیفاعیان ده‌كرد. ئه‌ركی ئه‌رته‌ش، هیچ شتێك نه‌بوو بێجگه له سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان و توركه‌مه‌ن سه‌حرا و سه‌ركوتی خه‌ڵكی خووزستان و سه‌ركوتی ماسیگره‌كانی شیلاتی شۆماڵ و كرێكارانی بێكاری ئیسفه‌هان و شوێنه‌كانی دیكه. شتێك نه‌بوو بێجگه‌له هه‌ڵچنینی ده‌فته‌ری ڕێكخراوه سیاسیه‌كان و هێرش كردن بۆ سه‌ر زانكۆكان و داخستنیان.
چاوخشاندنێك به‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی ئه‌رته‌ش نیشانی ده‌دا كه گۆڕینی ڕژیم له پاشایه‌تیه‌وه بۆ ئیسلامی، نه‌بوو به هۆی گۆڕینی كرده‌وه‌ی ئه‌رته‌ش و به‌پێچه‌وانه‌وه، كارێك كه ئه‌رته‌شی شا نه‌یتوانی دژبه شۆڕش به سه‌ره‌نجامی بگه‌یه‌نێ، ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی به یارمه‌تیی باقیی ناوه‌نده سه‌ركوته‌كانی دیكه به‌سه‌رئه‌نجامی گه‌یاند.
به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی، وه‌ك هه‌موو ئه‌رته‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری، له ئه‌ساسدا دژبه خه‌ڵك و دژه شۆڕشه، به‌ڵام فه‌رمانده‌كانی ئه‌رته‌ش، وته‌بێژی سه‌ربازه‌كان و نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نین. زۆربه‌ی سه‌ربازه‌كان و پێكهاته‌ی ئه‌رته‌ش، له توێژ و چین و كۆمه‌ڵی هه‌ژار و مامناوه‌ند له‌وانه له ڕۆڵه‌ی بنه‌ماڵه كرێكاریه‌كان پێكهاتوون. توێژ و گرووپه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ كه له جه‌ره‌یانی گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا و له‌گه‌ڵ قووڵ بوونه‌وه‌ی كێشه‌مه‌كێشه چینایه‌تیه‌كان به پێی به‌رژه‌وه‌ند و پێگه‌ی چینایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت ئایینیی خۆیان هه‌ڵوێست ده‌گرن، له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و گۆڕانی هاوسه‌نگیی هێز، ئه‌م پێگه جیاوازانه له‌سه‌ر كرده‌وه و لایه‌نگیریی سیاسیی ئه‌وان كاریگه‌ری داده‌نێن. له وه‌ها باروودۆخێكدا دیواری پادگانه‌كان قه‌ڵه‌شت ده‌به‌ستن و شایه‌دی كه‌م بوونه‌وه‌ی وه‌فاداریی درۆیینه و هه‌ڵاتنی سه‌ربازه‌كان و پله‌كانی خواره‌وه‌ی ئه‌رته‌ش و ته‌نیا مانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كان و لاوازبوونی ئه‌رته‌ش ده‌بین. بێ گومان، ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامیش به‌ده‌ر له‌و یاسایه نیه. ئه‌م ئه‌رته‌شه سه‌ره‌ڕای ڕواڵه‌تی فریوكارانه‌ی، پووشاڵیتر له ئه‌رته‌شی شایه و له به‌رامبه‌ر شه‌پۆله‌كانی شۆڕشدا، له ئه‌رته‌شی شا ناتوانێ زیاتر ده‌وام بێنێت.