به پێی ڕاپۆرتهكان، بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە بۆ ماوەی پێنج ساڵە لە زیندانی ناوەندیی کرماشاندا ڕاگیراوە، مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “ئیسماعیل مۆریدی”، ماوەی ٧ ڕۆژە كه لە ناو زیندانی دێزڵئاوای کرماشان مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستی نالهبار ڕاگهیهندراوه و ئەمەش نیگرانی زۆری بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە. ئیسماعیل مۆریدی لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕێگری ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە ئازادی مەرجدار و یان پێدانی مرەخەسی بە ناوبراو، لە زیندانی دێزڵئاوای کرماشان مانی لەخواردن گرتووە. شایانی باسه، ئەو هاووڵاتیە ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٤ لەلایەن هێزهكانی ڕژیم له کرماشان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی چوارەمی دادگای کرماشان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ “یهكێك له حیزبه نهیارهكانی دژبه ڕژیم” حوکمی ١٠ سال بەندکرانی بەسەردا سەپا.