کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی وه‌سیقه‌ی قورس به‌سه‌ر دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ بۆكان

تعیین وثیقه میلیاردی برای مرخصی دو زندانی سیاسی در بوکان4

تعیین وثیقه میلیاردی برای مرخصی دو زندانی سیاسی در بوکان4

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، بۆ ئازادیی کاتی دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان کە ماوەی ساڵێکە لە زیندانی ئەمشارەدا ڕاگیراون، له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمه‌وه‌ داوای وه‌سیقه‌ی قورس كراوه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “هه‌ژار عه‌باسی” خەڵکی گۆگجەلی و “مه‌نسوور شاره‌بان” خەڵکی ئیبراهیم ئاوا، ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستا نە دادگایی کراون و نە مافی مرەخەسیشیان پێدراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دادگای شاری بۆكان بۆ ئازادی هەر کام لەو دوو بەندکراوە داوای بڕی ٦ میلیارد تمەن وه‌سیقه‌ی کردووە کە هەتا ئێستا بنەماڵەکانیان نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن. شایانی باسه‌، ئەو دوو هاووڵاتییە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژبه‌ ڕژیم دەستبەسەر کران و ٤ ساڵ پێشتریش هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کرابوون کە دوای دوو مانگ ڕاگیران لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٨٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوون.