ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزەکانی سپای پاسداران ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، بە چەکی قورس و نیوەسووک لە گوندی “ڕیکاوێ” سەر بە شاری شنۆ جێگیر کراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئەو هێزانەی سپای پاسداران لەوەڕگەکانی “حەسەن نووران و چەشمەگۆل”یان کردووەتە مەیدانی مانۆڕ هه‌روه‌ها هۆشدارایان بە دانیشتوانی گوندەکانی “ڕیکاوێ، حەسەن نووران و چەشمەگۆل” داوە کە لە هێزەکانی سپا نزیک نەبنەوە.