ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کرێکارانی کورەخانەکانی بۆکان بەهۆی له خواره‌وه‌بوونی ئاستی حەقدەسته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
بە وتەی كرێكارانی ناڕازیی، خاوەن کورەخانەکان دەیانهەوێ حەقدەستی کرێکاران به سه‌رنج دان به ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی ئاوسان لە ئەمساڵدا وەک خۆی بمێنێتەوە. شایانی باسه، سەرکرێکاره‌كان چەندین جار لەگەڵ خاوەن کورەخانەکان به‌مه‌به‌ستی زیادکردنی حەقدەسته‌كانیان کۆبوونەتەوە، بەڵام هه‌تا ئێستا هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی بۆكان ڕایانگه‌یاندووه كه، تا كاتێك كه به داواكارییه‌كانیان ڕانه‌گه‌ن ناچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن.