کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌كی له‌ شاری سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌كی له‌ شاری سه‌قز1

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌كی له‌ شاری سه‌قز1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، بە تۆمەتی پەنادان بە یەکێک لە بەندکراوانی هەڵاتووی زیندانی سەقز، پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵەیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوە “سەید عەلا حسێنی” تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز پاش ئەوەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڵکوتراوەتە سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر کراوە. شایانی باسه‌، ناوبراو زەختی خوێن و شەکرەی هەیە و بێ ئاکام بوونی هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو، پەرۆشی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە. ده‌وترێ كه‌ زاوای “سەید عەلا حسێنی”ش هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و پاشان ئازاد کراوە.