کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ زیندانی ناوه‌ندی كرماشان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ زیندانی ناوه‌ندی كرماشان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ زیندانی ناوه‌ندی كرماشان

زیندانییەکی سیاسیی بە ناوی “کاوە مورادی” دوای ڕاگەیاندنی لێبووردنی نوێی دەزگای دادوەری و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاش دوو ساڵ و شەش مانگ به‌ندكران لە زیندانی کرماشان، ئازاد کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ساڵی ٩٦ بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر لە لایەن لقی ٣ی دادگای ڕژیم له‌ شاری کرماشان به‌م تۆمه‌ته‌ بە ٣١ مانگ و نیو زیندان و هه‌روه‌ها بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ٧ مانگ و نیو زیندان مەحکووم کرابوو.