پاش كۆتایی یاسا و ڕێساكانی ڕێگری له هاتووچۆ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، گه‌لێك بانگهێشت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه كه تێیاندا داوا له خه‌ڵكی عێراق كراوه كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان په‌یگیری ئامانجی بزووتنه‌وه‌كه‌یان بن. خه‌ڵكی ناڕازی له‌دژی پێكهاتنی هه‌موو جۆر كابینیه‌كن كه به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و مۆرانه بێت كه له ماوه‌ی ١٧ ساڵی ڕابردوودا به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی عێراق بوون. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕه‌وته گه‌نده‌ڵانه به هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌ژاری و برسیه‌تی و ناسه‌قامگیربوون و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له عێراق ده‌زانن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، پاش ناكارامه بوونی دوو كاندیدی پێشوو، سێهه‌مین كه‌س واته مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌منیی عێراقی وه‌ك مه‌ئمووری پێكهێنانی كابینه دیاری كرد. گۆیا ئه‌م كه‌سه له لایه‌ن حیزبه شیعه و كورد و سونیه‌كانه‌وه قه‌بووڵ كراوه و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا و عه‌ره‌بستان و كۆماری ئیسلامیش په‌یوه‌ندیه‌كی باشی هه‌یه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگهێشته‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه له ڕۆژانی داهاتوودا، ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌و كابینه‌یه‌ی كه قه‌راره به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی پێكبێت، ده‌ست پێبكاته‌وه. وته‌بێژی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌ویش یه‌كێكتره له مۆره گه‌نده‌ڵه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات له عێراق. ئه‌و كه‌سه به‌خاتری ئه‌وه‌یكه خۆی سه‌رۆكی موخابرات بووه و ئاگاداری هه‌مووجۆر كوشت و كوشتاری لاوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و مه‌یدانه‌كانی عێراق بووه و پێویسته موحاكمه بكرێت. ئه‌و كه‌سه شه‌ریكی تاوان و پشتیوانی جه‌نایه‌تكارانه و خۆشی پێویسته موحاكمه بكرێت. له‌و نێوه‌دا، خامنه‌یی، كه تا زه‌مانێك فه‌رمانی هێرش كردنی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا، به حه‌شدی “وه‌لایه‌ت” ده‌دا و سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌منیی عێراق واته كازمیی، له جه‌ریانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس دا، به هاوده‌ست و هاوكاری ئه‌مریكا ده‌زانی، له ئێستادا كه كه‌وتووه‌ته پێگه‌یه‌كی لاوازتره‌وه، هه‌ڵوێستی گۆڕیوه. تا به‌ڵكوو به په‌سندكرانی كازمی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌ك پێدانی ئیمتیازێك بتوانێ بۆ نموونه دوایین موعافیه‌تی عێراق له كڕینی گاز و به‌رق له ئێران، كه ڕژیم له وه‌ها باروودۆخێكدا پێویستیه‌كی حه‌یاتیی پێیه‌تی و هه‌روه‌ها مۆڵه‌ته‌كه‌شی تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌یه، دووباره كاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “شه‌رقول ئه‌وسه‌ت“، مسته‌فا كازمی خۆی، ڕۆژی سێشه‌ممه وێڕای دان پێدانان به‌وه‌یكه نه‌ك له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌ڵكوو له لایه‌ن حیزب و باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه كراوه‌ته مه‌ئمووری پێكهێنانی كابینه، وتی: “به‌له‌به‌رچاوگرتنی گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێستا پێویسته بڵێم كه من سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌وره‌ی قه‌یران ده‌بم. له وه‌ها باروودۆخێكدا نه من و نه هیچ كه‌سێكی تر بۆ تێپه‌ڕین له‌م قه‌یرانه، داری سێحراویمان پێ نابێ”. له ڕاستیدا ئه‌و ناتوانێ له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیستمه‌دا جیاواز له‌وانیتر ده‌ركه‌وێت و سه‌ربه‌خۆ بێت. یه‌كێك له نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند كه باڵه سیاسیه‌كان، هه‌ركامیان، كه‌سانێك له خۆیان وه‌ك وه‌زیر به‌سه‌ر كازمیدا ده‌سه‌پێنن. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رانی حیزبه شیعه‌كان له ماڵی هادی عامری، مسته‌فا كازمییان بانگ كردووه و وه‌بیریان هێناوه‌ته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی وه‌زیری كابینه‌كانیدا پێویسته مه‌رجی “هاوسه‌نگی” له‌به‌رچاو بگرێت. ئه‌وه‌ش به مانای كاریگه‌ری دانان و به‌ش خوازی ئه‌وانه له مسته‌فا كازمی.
له‌و نێوه‌دا به تێكه‌وتنی بۆشایی و ناكۆكی له‌ناو حیزب و ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، بێجگه‌له پێگه‌ی كۆماری ئیسلامی، پێگه‌ی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبیش وه‌ك ئامرازی سه‌پاندنی زۆره‌ملی و پشێوی، زیاتر لاواز بووه. له ئێستادا به‌شێكی چكۆله له حه‌شدی شه‌عبی، ناوی حه‌شدی “وه‌لایه‌ت“ی له‌سه‌ره، كه سه‌ربه سپای پاسدارانه و سیاسه‌ته‌كانیان به‌كرده‌وه ده‌ردێنێت. هه‌ر بۆیه ئه‌م گرووپه له لایه‌ن به‌شه‌كانی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له‌وانه حه‌شدی “مه‌رجه‌عیه‌ت“ی نزیك به سیستانی و “سرایا سه‌لام“ی و سه‌ربه موقته‌دا سه‌ده‌ر، كه‌وتووه‌ته به‌ر ڕه‌خنه. له‌م باره‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، وته‌بێژیی ڕه‌سمیی “هه‌یئه‌تی حه‌شدی شه‌عبی” ڕایگه‌یاند كه حه‌شدی شه‌عبی، هێزێكی ڕه‌سمیه و له ژێر فه‌رمانی حكوومه‌تی عێراق دایه و پێبه‌نده به ڕه‌چاو كردنی حورمه‌ت و یاسا و ڕێساكانی په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌كی. ئه‌و وێڕای ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی وا له حه‌شدی شه‌عبی دراون، سه‌باره‌ت به هێرش بۆسه‌ر هێز و پێگه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌مووجۆر جموجۆڵێكی نیزامیی حه‌شدی شه‌عبی پێویسته له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئیدعایه بێ بنه‌مایه، به‌ڵام ئه‌م وتانه ده‌رخه‌ری ناكۆكیی و دژایه‌تیه‌كی جیدییه له نێواندا. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له مانگه‌كانی ڕابردوودا، خه‌ڵكی ناڕازیی عێراق له شار و مه‌یدانه‌كاندا كه‌وتنه به‌ر هێرشی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی سه‌ربه سپای پاسداران و زۆرێك له هه‌ڵسووڕاوانیان له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا و یان ڕێفێندران و تیرۆر كران و كه‌سیش نه‌یتوانیوه به‌ریان پێبگرێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م كێشه‌مه‌كێش و موعامله و جه‌نایه‌تانه‌دا كه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌وره و چكۆله‌ی حیزبه گه‌نده‌ڵه‌كان له ئارا دایه، ڕزگاربوون له‌و باروودۆخه فه‌لاكه‌تباره‌ی كه خه‌ڵكی عێراق تێیكه‌وتوون، له گره‌وی كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی سیاسی ئه‌م حیزبانه و ڕاگرتنی یه‌كجاریی ده‌خاڵه‌تگه‌ریه‌كانی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی و عه‌ره‌بستان و باقی ده‌وڵه‌ته‌كان له كاروباری عێراق دایه.