سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ له‌حه‌قده‌سته‌كانیان، جێژنانه و هه‌روه‌ها مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن: له مانگی به‌فرانباری پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و له‌م پێوه‌نده‌دا، جێژنانه و مهزایاكانیشیان دواخراوه. كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان كه له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا هه‌روا درێژه‌ی به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن ده‌ڵێن: هه‌تا ئێستا حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه.