كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، بۆ چه‌نده‌مین جار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له مانگی به‌فرانباری پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه له كاتێكدایه كه جێژنانه و مه‌زایای ساڵی ڕابردووشیان هێشتا نه‌دراوه. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه كه له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێكهاتووه، ناچارن بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان درێژه‌ی به كاره‌كانیان بده‌ن و ده‌ڵێن: قەرەنتینەکردن بە بێ دابینکردنی بژێوی ژیان واتە برسییەتی و ئه‌مه له كاتێكدایه كه هیچ لایەنێکی دەسەڵاتیش ئاوڕیان لێ ناداته‌وه. هاوكات ڕایانگه‌یاندووه كه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانمان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نیگه‌رانن.