کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركردنی حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی دیكه‌ بۆ سه‌عید سه‌نگه‌ر

78

صدور حکم 15 سال حبس علیه سعید سنگر

سه‌عید سه‌نگه‌ر، له‌ كۆتایی دووهه‌مین ده‌یه‌ی زیندانی بوونی دا، له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به‌ ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. سه‌عید سه‌نگه‌ر به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ، به‌هۆی كرانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندام بوون له‌ جه‌معیه‌تی دوژمنانی وڵات”، له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ له‌ ورمێ به‌ ١٥ ساڵ زیندانی دیكه‌ مه‌حكووم كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، سه‌عید سه‌نگه‌ر، له‌ نزیك به‌ ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “موحاربه‌ و ته‌بلیغ دژبه‌ نیزام و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ میدیاكانی بێگانه‌” له‌ زیندانی ورمێدا به‌ند كراوه‌. له‌ حاڵێكدا كه‌ ده‌ورانی مه‌حكوومیه‌تی سه‌عید سه‌نگه‌ر ته‌واو بووه‌ و نزیك به‌ ساڵ و نیوێك زیاتر له‌ حوكمه‌كه‌ی، له‌ زینداندا ڕاگیراوه‌، هه‌روا له‌ ئازاد كردنی ناوبراو ڕێگری ده‌كرێت.