ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێز لە ورمێ ڕێزیان لەو کادیرە دەرمانییانە گرت کە بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.
بەشێک لە چالاکانی ژینگەپارێز لە ناوچەی “دیزجی مەرگەوەر”ی ورمێ وەک ڕێزێک لە هەموو ئەو پزیشک و پەرهستارانەی بەهۆی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دابوو نەمامیان ناشت. لەم چالاکییەدا ٩٨ نەمامیان بە یادی ٩٨ پەرهستار و پزیشک کە بەهۆی ئەم ویرووسهوه گیانیان لەدەستدا بوو ناشت.