“کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ــــ لە ژێنێڤ”،لە نامەیەکدا بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەویەکگرتووەکان و ڕێپۆرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئێران و یونامی لە عێراق، سەرەڕای مەحکوومکردنی ڕادەستکردنەوە و لە سێدارەدانی “مستەفا سەلیمی” بهندكراوی سیاسیی، خوازیاری لێکۆڵینەوەی جیددی سهبارهت به ڕادهست كردنهوهی ناوبراو لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە به ئێران بوو.
به پێی ڕاپۆرتهكان، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ـــ له ژنێڤ پرسی ڕادەستکردنی ناڕەوای مستەفا سەلیمی زیندانیی سیاسیی لە ٤٤ هەمین خولی کۆبوونەوەکانی شۆرای مافی مرۆڤ کە بڕیارە لە مانگی ژووئەنی ٢٠٢٠ لە ژێنێڤ بەڕێوە بچێت؛ دێنێتە گۆڕێ. ئهم ڕێكخراوهیه ڕایگهیاندووه: ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی لەلایەن بەرپرسانی هەرێم و ئاسایشی پێنجوێن پێچەوانەی هەموو یاسا و پەیماننامە ناونەتەوەیکانە و بە توندی مەحکوومی دەکەین. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو پاش ناڕەزایەتیی بهندكراوان لە زیندانی سەقز، توانی لە زیندان هەڵبێت و پاش هەڵاتنی لە زیندانی سەقز، لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و دواتر ڕادەستی حکوومەتی ئێران كرایهوه. “مستەفا سەلیمی”، زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام، سهرئهنجام ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، لە زیندانی سەقز ئێعدام كرا.