کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێك له‌ بازاڕییانی كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێك له‌ بازاڕییانی كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێك له‌ بازاڕییانی كرماشان

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشێک لە کاسبکاران و دەستفرۆشانی شاری شائابادی كرماشان ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی خاکەلێوە، له‌ به‌رامبه‌ر  فەرمانداری ئەو شارە بە نیشانەی ده‌ربڕینی ناڕەزایەتیی کۆبوونەوە.

ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ مەبەستیان لەم كۆبوونەوەیە ئەوە بووە کە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیس شوێنی کاروکاسبیان لێ داخراوە و ڕێگەیان پێ نادەن بۆ بژێوی ژیانی خۆیان لەم دۆخە قەیراناوییە کار بکەن. شایانی باسە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا بە مەبەستی پاراستنی ته‌ندرووستی هاووڵاتیان داوا لە خەڵک کراوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بەڵام ئەم دۆخە گوشاری بۆ چینی هەژار و کەمداهاتی کۆمەڵگە هێنانەوە و پێیان وایە قەرەنتینەکردن بە بێ دابینکردنی بژێوی ژیان واتە برسییەتی و ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هیچ لایەنێکی دەسەڵاتیش بە هانایانەوە ناچێت و تەنانەت زۆرجار لەگەڵ توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەوڕووبوونەتەوە.