کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی تێكۆشه‌ری سیاسیی خه‌بات دێهدار له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌

خه‌بات دێهدار

خه‌بات دێهدار

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌: خەبات دێهدار، بەندکراوی سیاسی به‌ دوای ته‌حه‌مۆلی ٤ ساڵ و چوار مانگ له حوکمەکەی، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.

بەپێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوە “خەبات دێهدار”، كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مه‌حكووم كرابوو، دوای ته‌حه‌مۆلی ٤ ساڵ و چوار مانگ له حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١١ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٤ و ڕاست لە دوایین ڕۆژی تەواو بوونی حوکمی هەڵپەسێردراوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” حوکمی ٣ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوەکەشی چووە بواری جێبەجێ کردنەوە و لەوکاتەوە لە زیندانی سنە ڕاگیرابوو.